PLUS4
پێش 8 مانگ
رۆژنامەی عەرەبی لەندەنی لەراپۆرتێکدا رایگەیاندووە، هەوڵەکانی تورکیا بۆ رازیکردنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ پشتیوانیکردنیان لەئۆپراسیۆنەکانیان دژی پــ.ـــارتــ.ــی کــ.ـــرێکارانــ.ـــی کوردستان و هــ.ـــێزەکانــ.ــــی ســ.ــــوریای دیــ.ـــموکــ.ـــرات شکستی هێناوەو لەهەوڵەکانی بۆ نزیکبوونەوە لە یەکێتی گەیشتووەتە بنبەست.
رۆژنامەکە کەپشتی بەچەند سەرچاوەیەکی عێراقی بەستووە بڵاویکردەوە، سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆڵی ناوبژیوانی گێڕاوە بۆ لێکنزیککردنەوەی ئەنقەرە و سەرکردایەتیی یەکێتی ، بەڵام هەوڵەکان بەئەنجام نەگەێشتووە، بەتایبەتی دوای ئەوەی یەکێتی رەتیکردووەتەوە پاشگەزبێتەوە لە دروستکردنی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ هێزولایەنە کوردییەکان لە ناویشیاندا هــ.ــێزەکــ.ــانی ســ.ــوریای دیــ.ــــموکــــ.ـــرات.
رۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە ماوەیەکە لەئاستی بەرپرسە سیاسی و سەربازیە باڵاکانی تورکیا لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ قایلکردنی یەکێتی و پشتیوانیکردنیان لەرووی ئەمنی و سەربازییەوە، بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی فراوان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پــ.ـــەکــ.ــەکــ.ــە لە نێو خاکی عێراقدا.
پێشتریش سەعدی ئەحەمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان تۆمەتەکانی تورکیای سەبارەت پشتیوانیکردنی پـــ.ــەکـــ.ـــەکــ.ــە لەلایەن یەکێتیەوە رەتکردەوەو رایگەیاند شەڕی تورکیا لەگەڵ پــ.ـــەکــ.ــەکــ.ــە لەسنوری پارێزگای دهۆکە کەچی یەکێتی تۆمەتبار دەکات.
ئەوەشی دووپاتکردوەتەوە یەکێتی نایەوێت ببێتە هەڕەشە بۆ سەر هێچکام لەوڵاتانی دراوسێ.
سەبارەت بەدیداری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا،، سەعدی ئەحمەد پیرە ئاشکرایکرد، قوباد تاڵەبانی بەهاکان فیدانی وتووە ئێمە ئامادەین کێشەکانمان لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکەین، بەڵام ئێوە داواکاریەکمان لێ دەکەن کە ئێمە پەیوەندیمان پێوەی نییەو ناوچەکانی ئێمە دورە لەسنوری تورکیاوە.
ئەوەشی دووپاکردوەتەوە، هیچ بەرژەوەندییەکی یەکێتی لەدژایەتیکردنی تورکیادا نییە.