
plus4
پێش ساڵێک
پۆلیسی ناوچه‌ی كه‌رخی به‌غدا ڕایگه‌یاند: دوو كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه کە برای یەکترن و خوشكێکی خۆیان به تووندی ئه‌شكه‌نجه داوه.
پۆلیس ڕوونیکردەوە کە ئەو دوو برایە خوشکەکەیان له یه‌كێك له‌ژووره‌كانی ماڵه‌كه‌یاندا، بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به زنجیرێك به‌ستووه‌ته‌وه‌و لەنێو ئەو ژوورە زیندانییان کردووە، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانەش ئەشکەنجەو ئازارێکی زۆریان داوە.
ڕووداوه‌کە له‌ناوچه‌ی مه‌حمودییه‌ی كه‌رتی كه‌رخی به‌غدا بووه‌و دۆسیه‌كه‌شیان له بنكه‌ی پۆلیسی مه‌حمودییه‌یه، پۆلیسیش ئاشکرایدەکات کە ئەم دوو برایە بەهۆی كێشه‌یه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وە، خوشکەکەی خۆیان بەوشێوەیە بەستووەتەوەو زیندانییان کردووەو ئازاریان داوه.