بریار
plus4
پێش ساڵێک

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەمەودوا ئەم دیاردانە قەدەغەیەو ئەوەی سەرپێچی بکات روبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

داواش دەکات فەرماندەو بەڕێوەبەرو ئەفسەرو کارمەندانی هێزە ناوخۆییەکان پابەندی ئەم رێنماییانەبن کە لەخوارەوە هاتووە:

🔶بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ بەچلی سەربازییەوە لەسۆشیال میدیا.

🔶 بڵاوکردنەوە ڤیدیۆ و وێنە لەکاتی ئەرکدا.

🔶 بڵاوکردنەوەی چالاکی کەسیی لەکاتی ئەرکدا

🔶سکاڵاکردن لەمەرجەعە باڵاکان لەسەر سەکۆکانی سۆشیال میدیا.

🔶 بڵاوکردنەوەی دیاردە سلبییەکانی هێزە ئەمنییەکان بەمەبەستی ناوزڕاندن.

🔶 بڵاوکردنەوە لەدژی کەسایەتییە ئاینیی و سیاسی و ئەمنییەکان.

🔶 بڵاوکردنەوەی ئەو بابەتانەی جیاوازی و ناکۆکی لەنێوان پێکهاتەکان دروست دەکات.

🔶 بڵاوکردنەوەی بابەت دژی سەرۆکایەتییەکان و پلە باڵاکان.

🔶 دروستکردنی هەژماری ساختە و نافەرمی.