دادكالا فيدرالى
PLUS4
پێش 8 مانگ

دادگای بڵای فیدراڵی عێراق دوو سكاڵای ( ئەمیل بوتڕوس قوستەنین ) و ( محەمەد مەهدی بەیاتی ) رەتكردەوە كە داوایان دەكرد، ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵوەشێندرێتەوە بەو پێیەی پێچەوانەی یاسای هەڵبژاردنەكانە كە كۆمسیۆنی پابەندكردووە بە وردبینی لەتۆماری دەنگدەرانی پارێزگاكە پێش ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

 

هەروەك لەداواكەیاندا داوای دەركردنی فەرمانی سالاریی ( ولائی ) یان دەكرد بۆ سڕكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك تا دۆسییەكە یەكلادەكرێتەوە.

 

بەڵام دادگای باڵای فیدراڵی جیا لەوەی فەرمانی سالاری دەرنەكرد، داواكەشی رەتكردەوە بەبەڵگەی ئەوەی لەتایبەتمەندی كاری ئەو نییە.

 

هاوكات هەر لەو دانیشتنەدا، دادگای باڵای فیدراڵی داوایەكی حەسەن تۆران سەرۆكی بەرەی توركمانی پەسەندكردو لەو بارەیەوە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی پابەندكرد، بەئەنجامدانی وردبینی لەتۆماری دەنگدەرانی كەركوك پێش وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.