ئەحمەد شایع
plus4
پێش 8 مانگ

ئه‌حمه‌د شایع، تێوه‌گلاو به‌كوشتنی بەڕێوەبەری كۆمپانیای دایۆی كۆری لەنەخۆشخانەیەکی به‌سره‌ هه‌ڵات

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق ئاشكرایكرد: ئه‌حمه‌د شایع، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی تاوانێکی مه‌ترسیدار داواكراوی دادگا بووه‌، به‌ڵام توانیویه‌تی له‌گرتووخانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی (جمهوریه‌) له‌شاری به‌سره‌ هه‌ڵبێت و بە کەسێکی مەترسیدار ناوزەند دەکرێت.

ئه‌حمه‌د عه‌بدولواحید شایع، ئه‌مڕۆ به‌یاوه‌ریی ئه‌فسه‌رێك و به‌پێی نووسراوێکی فه‌رمی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌، بەوەی گوایا ته‌ندروستیی تێكچووه‌، به‌ڵام لەپڕێکدا دیارنه‌ماوه‌و هه‌ڵاتووه‌.

ئەو سه‌رچاوه‌یە ئەوەشی درکاند کە ژمارە ته‌له‌فۆنی ئەو ئه‌فسه‌ره‌ش داخراوە کە هاوەڵی تۆمەتبارەکە بووە، هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره‌كه‌و شایع كه‌ تۆمه‌تباره‌ به‌كوشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای (دایۆ)ی كۆری کە له‌ڕۆژس 28ی شووباتی ساڵی ڕابردوو كه‌ بەڕێوەبەرەکە، ئه‌ركی بوونیادنانی پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی (فاو)ی له‌ئه‌ستۆدا بووه‌.