مقتل ابو تكسي
plus4
پێش 9 مانگ

سەرچاوەیەكی ئاگادار ئاشكرایكرد، لە كۆبونەوەی داهاتووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دۆسێی كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە.

ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی (بغداد الیوم)ی راگەیاندووە كۆبونەوەی داهاتووی یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی مەكتەبی سیاسی دەبێت و تێیدا پرسی كەركوك یەكلایی دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە هەردوو لایەن لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك فراكسیۆنێكی یەكگرتوو پێكدەهێنن و پێكەوە سەردانی حزبە عەرەبی و توركمانییەكان دەكەن بەمەبەستی یەكلاییكردنەوەی پۆستی پارێزگای كەركوك و پۆستە ئیدارییەكانی دیكە.