کۆبونەوە
berî 2 saet

بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەزڵوم عەبدی کۆبونەوە


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، راوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی سووریا و پرسی کورد لە رۆژئاوای کوردستان خرایەبەر باس و  سەرۆکی یەکێتی پشتیوانیی نەگۆڕی یەکێتی بۆ مافەکانی گەلی کورد و سەرجەم پێکهاتەکان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، ئێمە پشتیوانی لە چەسپاندنی مافە نەتەوەیی و دەستوورییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکەین و هاوکاری هەر هەنگاوێک دەبین کە زامنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و هێنانەدیی سەقامگیری بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان لە سووریای نوێدا.

لای خۆیەوە، مەزڵوم عەبدی بە پێزانینەوە رۆڵی  بافڵ جەلال تاڵەبانی و یەکێتی بەرزنرخاند لە سەرخستنی گفتوگۆکان لە سووریا و پاراستنی مافی کورد لە چوارچێوەی رێککەوتنەکاندا.