کارتی نیشتمانی
plus4
پێش ساڵێک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەپێناو پێدانی دەرفەتی زیاتر بەهاوڵاتیان بۆ بەدەستهێنانی کارتی نیشتیمانی، بڕیاریدا کارکردن بە بەڵگەنامەی فەرمی وەکو ناسنامەو باری کەسێتی لەفەرمانگەکانی حکومەت تا 1ی نیسان درێژبکاتەوە.

پێشتر وەزارەتی ناوخۆ بڕیاریدا لەیەکی ئازاری ئەمساڵەوە جگە لە کارتی نیشتیمانی لە راییکردنی مامەڵەتی هاوڵاتیان کار بەهێچ بەڵگەنامەیەکی دیکە نەکات، ئەمەش بۆ دەرکردنی کارتی نیشتیمانی قەرەباڵەغی زۆر لەنێۆ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ناسنامەو باری کەسێتی دروستببوو.