
plus4
پێش ساڵێک
ژمارەیەک عەرەبی دانشتووی گوندی مەلحەی سنوری ناحیەی سەرگەڕان بە شۆفڵەوە کە هێزێکی چەکدار پاڵپشتیان لێ دەکات، هەوڵی گۆڕینی رێرەوی ئاوی زێی بچوک دەدەن.
زێی بچوک زەوییەکانی گوندی مەلحەی عەرەبنشین و جێسمەی کوردنشین لەیەکتر جیا دەکاتەوە، بەتێپەربونی کات رێرەوی ئاوەکە بەرەو زەویی عەرەبەکان گۆڕاوە.
ئێستا عەرەبی گوندەکە دەیانەوێت دۆخەکە بقۆزنەوە بۆ گۆڕینی رێرەوی ئاوەکە بۆ ناو زەوییە کشتووکاڵییەکانی جێسمە.
ئەم کێشەیە چەند ساڵێکە سەری هەلداوە، پێشتر عەرەبەکان داوای زەویی جوتیارانی کوردیان دەکرد و ئێستا دەیانەوێت رێرەوی ئاوی زێی بچوک بگۆڕن.