لیوا کاوە
plus4
پێش 9 مانگ

لیوا کاوە غەریب، فەرماندەی پۆلیسی کەرکوك سەردانی ژمارەیەک لەبازگەکانی دەروازەی کەرکوكی کرد بۆ لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەدۆخی بازگەکانی سنووری کەرکوک.

لەو سەردانەدا فەرماندەی پۆلیسی کەرکوك جەختیکردەوە لەوەی پێویستە تەواوی ئەوانەی لەبازگەکاندان، پابەندبن بەکارو ئەركی خۆیان و فەرمانیکرد پشکنینی ورد بۆ تەواوی ئەو ئۆتۆمبێلانە بکە کە بەو بازگانەدا تێدەپەڕن.

لیوا کاوە غەریب، فەرمانی بەسەرجەم کارمەندو ئەفسەرانی بازگەکانیش کرد کە بەهەموو شێوەیەک کارئاسانی بۆ هاووڵاتیان بکەن و نابێت جەنجاڵی و قەرەباڵغی لەنێو بازگەکاندا دروستبکەن و پێویستە ڕێزی هاووڵاتیان و شۆفێرو سەرنشینان بگرن.