plus4
پێش 9 مانگ
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدرالی عێراق بۆ جاری دەیەم لە بارەی سکاڵایەک کە لە دژی پێنج ماددەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە کۆببێتەوە .
ماددەکان تایبەتن بە ژمارەی کورسی کۆتاکان و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە یەک بازنەیی یا فرە بازنەی .
ئەم سکاڵایە لە لایەن زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی کریسیانەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون.