مجلس نواب العراقي
plus4
پێش 9 مانگ

مستەفا سەند پەرلەمانتاری شیعەی سەر بەخۆ لەئەنجومەنی نوێنەران بەهۆی ئامادەنەبوونی پەرلەمانتارانی کورد و سوونە لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران کە تایبەت بوو بە دەرکردنی هێزە بیانییەکان بەتایبەت ئەمریکا لەعێراق، داوا دەکات تۆڵە لەکورد و سونە بکرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە. بۆ دانیشتنی تایبەت بەهەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان کە پشکی پێکهاتەی سونەیە ناهێڵن رێژەی یاسایی تەواو بکرێت و نیساب تێکدەشکێنن.

سەبارەت بەتۆڵەکردنەوە لەکوردیش ئەو پەرلەمانتارە رونیکردوەتەوە، بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەن هەمواری پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بکرێت بە تایبەت لەو بڕگانەی تایبەتن بە ناردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی کە مەبەستی جیاکردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەکێشمەکێشە سیاسییەکان و دانانی لەسەر بودجەی حاکیمە.