plus4
پێش 9 مانگ
ئەمشەو بەسەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی فەرماندەی پۆلیسی کەرکوك، ئەو دوو کەسە دەستگیرکران کە لەچەند شەوی ڕابردوودا تەقەیان لەیەکێک لەماڵەکانی گەڕەکی ڕێگەی بەغداد کردبوو.
هەردوو تۆمەتبارەکە بە ماددەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
هەر ئەمشەو مەفرەزەکانی پۆلیسی کەرکوك، توانییان دوو کەسی تر دەستگیربکەن کە لەنێو شاری کەرکوكدا چەندین کاری دزی کردنیان ئەنجامداوە.
ئەو دوو کەسە بەشێکن لەگرووپێکی دزیکردن و وەک تیم کاریان کردووە، بە ماددەی ٤٤٤ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.