plus4
پێش 9 مانگ
کەمێک لەمەوبەر لەئەنجامی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی گشتیی کەرکوك - سلێمانی و نزیک کۆلێژی قەڵەم، بەرامبەر گوندی چیمەن، ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی.
بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلێک کە چوار سەرنشینی تێدابووە، خۆی بەیەکێک لەتابلۆکانی سەر ڕێگەکەدا دەکێشێت و بەهۆیەوە وەردەگەڕێت و ڕاستەوخۆ بووەتە هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێلەکەیان، دەووترێت هەرچوار سەرنشینەکە خوێندکاری کۆلێژی قەڵەم بوون.
بەهۆی ڕووداوەکەوە، یەکێک لەسەرنشینانی ئۆتۆمبێلەکە گیانی لەدەستداوەو سێ کەسی تریش بەسەختی برینداربوون.