ئةنجومةن ثاريزكا
PLUS4
پێش 9 مانگ

بەپێی نوسراوێكی پێشتری راكان جبوری پارێزگاری كاتیی كەركوك، بڕیارە سبەی دووشەممە 5ی شوبات یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك رێكبخرێت.

 

بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكاری تەواو بۆ دانیشتنەكە كراوە.

 

بەڵام هێشتا رون نییە دانیشتنەكە سبەی لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت یا جارێكیتر دوادەخرێت.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستی plus4كەوتووەـ عەرەب و توركمان داوایانكردووە دانیشتنەكە دوابخرێت و بەو پێیەی نەگەیشتوونەتە رێككەوتن و ئامادە نابن.

 

جاری یەكەمیش راكان جبوری لەسەر داوای عەرەب، دانیشتنەكەی دواخست بەبیانوی ئەوەی كاتی زیاتر بخاتە بەردەمیان بۆ گەیشتن بەرێككەوتن.

 

بەڵام ئەندامانی یەكێتیی و پارتیی لەئەنجومەنی پارێزگا ئامادەیی خۆیان بۆ بەشداری لەدانیشتنەكەی دەربڕیوە.

 

بەپێی یاسای هەڵبژاردنەكان، دوای پەسەندكردنی ئەنجامەكان ئەگەر لەماوەی 15 رۆژدا پارێزگار بانگەوازی بۆ یەكەم دانیشتن نەكرد، ئەوە لەرۆژی 16یەمیندا پێویستە ئەنجومەن دابنشێت.