plus4
پێش 9 مانگ
ئەمڕۆ لەمیانی کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتیی دیموکراتی کوردستان، بڕیاری ئاڵوگۆڕ لەپۆستی بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیانی حزبەکە درا.
بەپێی ئاڵۆگۆڕەکە، هیوا ئەحمەد مستەفا ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی رێکخراوە جەماوەرییەکانی پارتیی وەک بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی کەرکوک - گەرمیان دیاریکراوە.
کەمال کەرکوکی لەکەرکوک دوورخرایەوەو وەک بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتیی دیاریکرا.
پێشتر بۆ ماوەی 10 ساڵ، هیوا ئەحمەد مستەفا بەرپرسی دەزگای پاراستن بوو لەکەرکوک و پشدەر.