خالد شوانی
plus4
پێش 9 مانگ

لەئەنجامی ڕاپرسییەکی سەندیکای پارێزەرانی عێراقدا کە بۆ دەستنیشانکردنی هەڵبژاردنی باشترین وەزارەت لەسەر ئاستی عێراق ئەنجامیدابوو، باشترین ئەو وەزارەتانە هەڵبژێردران کە زۆرترین خزمەت پێشکەش بەهاووڵاتیان دەکەن.

بەپێی ڕاپرسییەکە، وەزارەتی دادی عێراق کە وەزیرەکەی د. خالید شوانی؛یە بەڕێژەی 27.9% لەپێشەنگی وەزارەتەکاندا دەبینرێت و پێش سەرجەم وەزارەتەکانی تری ئێستای حکومەتی عێراق کەوتووە.

بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییە، وەزارەتی داد یەکەم و وەزارەتی بازرگانی دووەم و وەزارەتی دەرەوە سێیەم و وەزارەتی دارایی چوارەم و

هەریەکە لەوەزارەتەکانی کارو ناوخۆو کشتوکاڵ، بەپلەکانی پێنجەم و شەشەم و حەوتەم هاتن.