plus4
پێش 9 مانگ
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگای فیدراڵیی عێراق بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی سكاڵای تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كۆدەبێته‌وه كه له‌لایه‌ن زیاد جه‌بار سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و ئامانج نه‌جیب شه‌معون ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانییه‌وه تۆماركراوه.
دادگاکە له‌سه‌ر چه‌ند دۆسیەیه‌ك كۆده‌بێته‌وه كه یه‌كێكیان سكاڵای تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه، داواكراوه مادده‌كانی (١و ٩و ١٥و ٢٢ و ٣٦) له‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناده‌ستووری دابنێت كه تایبه‌تن به‌بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و كورسیی كۆتاكان.
تائێستا دادگای فیدراڵی چه‌ند دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامداوه، دوای ئه‌وه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی کورسیی پێكهاته‌كان نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن.
یه‌كێك له‌خاڵه ناكۆكه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر كورسیی پێكهاته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و پارتی ده‌یه‌وێت 11 كورسییه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌سه‌ر یه‌ك بازنه‌دا دابه‌شبكرێن و یه‌كێتیش داواده‌كات ئه‌و كورسییانه به‌سه‌ر پارێزگاكانی هه‌رێمدا دابه‌شبكرێن، چوونكه تائێستا كورسییه‌كان له‌لایه‌ن پارتییه‌وه قۆرخكراون و پێكهاته‌كان نه‌یانتوانیوه رۆڵی راسته‌قینه‌ی خۆیان ببینن.