هاوکاری خوێنکار
plus4
پێش 9 مانگ

ئەحمەد ئەسەدی؛ وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: ڕێکارەکانی بەخشینی ئەو بڕە پارەیەی بۆ خوێندکاران و قوتابیان دەستنیشانکرابوو تەواوبووە کە زیاتر لە دوو ملیۆن و (200) هەزار خوێندکار.

ڕوونیشیکردەوە: ئەوانەی منداڵی سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتین، ئەو بڕە پارەیەش کە بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراوە، بریتییە لە زیاتر لە (84) ملیار دینار.

ئەسەدی وتیشی: سەرجەم پێشینەکانی پەیوەست بەو بڕە پارانە ڕەوانەی وەزارەتی پەروەردە کراون، بەمەبەستی داواکردنی بوودجەو خەرجکرنیان بۆ منداڵانەی خێزانەکانیان سوودمەندن لەسیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی کە خوێندکارن و بەردەوامن لەخوێندن.