ئاسو مامند
plus4
پێش 9 مانگ

پەیامێک لەئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتییەوە

نۆ ساڵ لەمەوبەر و لە کاتی بەرگریکردن لە خاکی پیرۆزی کوردستان، میللەتەکەمان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دوو فەرماندەی ئازا و جوامێری لە دەستدا، ئەوانیش؛ لیوا (شێرکۆ فاتیح شوانی) کە شەوی ٢٩ لە سەر ٣٠ی ١ی ٢٠١٥، و لیوا (حسێن مەنسوڕ) کە رۆژێک دواتر لەگەڵ پۆلێک لە هاوسەنگەرانیاندا؛ لە داستانێکی کەم وێنە و بەرگرییەکی قارەمانانەدا لە کەرکوکی قودسی کوردستان دژ بە تاقم و گروپە تیرۆریستییەکانیی د.ا.عش، گەیشتنە کاروانی نەمران، و بە خوێنی گەشیان کەرکوک و پێکهاتەکانیان لە هەڕەشە و مەترسییەکانی د.ا.عش پاراست، و نەیانهێشت دەستی رەشی ئەو گروپ و تاقمە تیــ.ــرۆریستییــ.ــە بگات بە کەرکوک و دانیشتوانە رەسەنەکەی.

لە ماوەی رووبەڕووبوونەوەی تاقم و گروپە تــ.ـــیرۆریستیەکانـــ.ــدا، هێزەکانیی پێشمەرگەی کوردستان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان، گەورەترین نەبەردییان تۆمارکرد و توانیان غرووری د.ا.عش لە رەگەوە تێکبشکێنن و لەناویان ببەن.. سەر قافڵەی ئەو نەبەردییەش شەهیدان بوون، لە ناو شەهیدانیشدا هەردوو شەهیدی فەرماندە لیوا (شێرکۆ فاتیح شوانی) و لیوا (حسێن مەنسوڕ) و هاوڕێکانیان بوون، کە بوونە سیمبوڵی تێکشکاندن و بەرەنگاربوونەوەی تـــ.ــــیرۆریستانـــ.ـــی د.ا.عش.

لەم یادەدا.. سەری رێز و وەفا بۆ گڵکۆی هەردوو شەهیدی فەرماندە؛ لیوا شێرکۆ فاتیح شوانی، و لیوا حسێن مەنسوڕ، و هاوڕێکانیان و سەرجەم شەهیدان دائەنوێنین

نەمری بۆ شەهیدان.. مردن بۆ تـــ.ـــیرۆریستــــ.ـــان!