جةكى بئ مؤلةت
PLUS4
پێش 9 مانگ

فەرماندەیی پۆلیسی كەركوك داوا لەهاوڵاتیانی شارەكە دەكات ئەوانەی چەكی بێ مۆڵەتیان لەماڵەوە هەیە، تۆماری بكەن تاوەكو بتوانن بەپێی رێكارە یاساییەكان ببنە خاوەن مۆڵەتی فەرمی و  پارێزگاری لێ بكەن.

 

بەپێی رونكردنەوەیەك كە پۆلیسی كەركوك لەبارەی چۆنێتی تۆماركردنی چەكەكان و دەرهێنانی مۆڵەتەكە بڵاویكردووەتەوە، پێویستە هاوڵاتی لەسەر ماڵپەڕی ( بوابە اور ) هەژمارێكی تایبەت بەخۆی بكاتەوەو دواتر فۆڕمێكی ئەلیكترۆنی پڕبكاتەوە.

 

بەپێی مەرجەكان كە وەزارەتی ناوخۆ بۆ پێدانی مۆڵەت خستوێتێ روو و پۆلیسی كەركوك بڵاویكردووەتەوە، هەر خێزانێك دەتوانێت دەمانچەیەك یا چەكێكی كڵاشینكۆف و جۆرەكانی تر یا چەكێكی راوكردنی هەبێت.

 

بەڵام بەو مەرجەی لە 50 فیشەكی دەمانچە و چەك زیاتر لەماڵەكەیدا نەبێت، 200 گولە تاپڕ زیاتریشی نەبێت، واتا مۆڵەتەكە بۆ چەك یا دەمانچەیەكە لەگەڵ تەنها 50 فیشەكدا.

 

بۆ تۆماركردنی فۆڕمەكەش پێویستت بەم بەڵگەنامەنەیە :

 

- ناسنامەی باری كەسێتی یا كارتی نیشتیمانی

 

- جنسییە عێراقی.

 

- كارتی نیشتەجێبون

 

دواتر بنكەكانی پۆلیس فۆڕم بەسەر ئەو ماڵ و دووكانانەدا دابەشدەكەن كە فۆڕی ئەلیكترۆنیان پڕكردووەتەوە و پێویستە هاوڵاتی لەماوەی 7 رۆژدا فۆڕمەكە رادەستی بنكەكان بكاتەوە.

 

بنكەكانی پۆلیسی پسوڵەی تۆماركردنی چەكەكە دەدەن بەو هاوڵاتیەی فۆڕمەكە دەگەڕێنێتەوەو ئەو پسوڵەیە بەشێوەی كاتی و تا دەرچواندنی مۆڵەتی فەرمییەكە، هاوشێوەی مۆڵەتیی هەڵگرتنی چەك بەكاردێت.

 

هەموو ئەو هاوڵاتیانەی فۆڕمەكان پڕدەكەنەوە پێویستە بەڵێن بدەن بەم شێوەیە:

 

- پارێزگاری لەچەكەكە دەكەین و رادەستی كەسی تری ناكەین بەپێچەوانەوە ئامادەی رێوشوێنی یاسایین.

 

- لەكاتی ونكردن و دزرانی چەكەكەدا، لایەنە فەرمییەكان ئاگاداردەكەینەوە.

 

- لەكاتی گۆڕینی شوێنی نیشتەجێبوندا، بنكەی پۆلیسی خانوی پێشوو ونوێكە ئاگاداردەكەمەوە.