plus4
پێش 9 مانگ
زیا ناسری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق لەپۆستێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوێتی، "بەگوێرهى مادەی ١١٠ى دەستوری عێراق، سیاسەتی دەرەوەو نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تەنھا پەیوەندیی بەحکومەتی فیدراڵەوە ھەیەو ھەرێمەکان نابێت دەستوەردانی تێدابکەن بۆیە داوا لەھەرێم دەکەم ئەو پرسە بۆ عێراق بەجێبھێڵێت.
هەروەها داواشی لەسەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کرد، ھەماھەنگ بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەو بابەتانەی پەیوەستن بەگوزەرانو خزمەتگوزاری ھەرێمەکەوە ھەیە، بابەتی نوێنەرایەتیکردنیش بۆ حکومەتی عێراق بەجێبھێڵێت.