مجلس محافز
PLUS4
پێش 9 مانگ

سبەی ئەندامانی ئەم خولەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک سوێندی یاسایی دەخۆن و زەنگی دامەزراندنی کارەکانی ئەم گەڕەی ئەنجومەنەکە لێدەدەن.

 

بڕیارە سبەی دوو شەممە، كاتژمێر 12:00 ی نیوەڕۆ، ئەندامانی نوێی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەبەردەم سەرۆكی دادگای تێهەڵچوونەوەی كەركوك، سوێندی یاسایی بخۆن و وەک ئەندامانی خولێکی تری ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستبەکار دەبن.

 

دەبێت تاڕۆژی هەشتی مانگی دوو، ئەنجومەنەکە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجامبدات و پارێزگارو سەرۆکی ئەنجومەن و جێگرەکانیان هەڵبژێردرێن، بەجۆرێک، پارێزگار دوو جێگری دەبێت و سەرۆکی ئەنجومەنیش یەک جێگری بۆ دیاریدەکرێت.

 

پێویستە یەکەم دانیشتنی ئەنجومەنەکە، لەلایەن بەتەمەنترین ئەندامی ئەنجومەنەوە بەڕێوەببرێت کە ئەویش (پەروین فاتح)، کاندیدی سەرکەوتووی هاوپەیمانیی (کەرکوک هێزو ئیرادەمانە).