نركيلة
PLUS4
پێش 9 مانگ

پۆلیسی کەرکوک و بەرێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری کەرکوک، بڕیارێکی نوێیان بۆ قاوەخانەو کافێ؛کان دەرکردو بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری سەرجەم خاوەن کافتریاکانی کەرکوک دەکەن، ئیتر لەمەودوا پێویستە سەرجەم خاوەن کافێ و قاوەخانەکان پابەندی ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزار بن بەتایبەت پەیوەست بوون بەکاتی داخستنیان).

 

بەپێی بڕیارەکە، دەبێت ئیتر لەمەولا کاتژمێر دوانزەی شەو، تەواوی کافێ و قاوەخانەکان دابخرێن و نابێت هیچ یەکێکیان کراوەبن، خاوەنی هەر کافێ و قاوەخانەیەکیش سەرپێچیی ئەو بڕیارە بکات، سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانی لەبەرامبەر دەگیرێتەبەرو دووچاری سزاو لێپێچینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.