PLUS4
پێش 9 مانگ
رۆژنامەی "زە ناشیوناڵ ئینترەستی" ئەمریکا ئاشکرایکردووە، تا ئێستا نزیکەی 3400 سەربازی ئەمریکی لەعێراق وسوریا بوونیان هەیە بێ ئەوەی ئامانجی دیارکراو و رونیان هەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە سەربازە ئەمریکییەکان بونەتە ئامانجێکی ئاسانی گروپە چەکدارەکان.
ئەوەشی خستوەتەروو لەروژی 7ی مانگی ئکتۆبەری ساڵی رابردوەوە ئەو هێزانە روبەرووی 150 هێرشی گروپە چەکدارەکان بونەتەوە بێ ئەوەی بتوانن وەڵامی گونجاویان هەبێت