
plus4
پێش ساڵێک
ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێکردنی پێنج سکاڵا کۆدەبێتەوە کە سەرجەمیان پەیوەندییان بەوەزارەتی گەیاندنەوە هەیەو لەدوو لەسکاڵادا داواکراوە ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق قەدەغە بکرێن و دابخرێن.
لەیەکێک لەسکاڵاکان داواکراوە پەرلەمانی عێراق یاسایەک دەربکات سزای جەستەیی و دارایی تووند بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت کە فیلم و وێنە لە ماڵپەڕە سێکسییەکان بڵاودەکەنەوە، یا ئەو بەرنامانە بەکاردەهێنن کە راگرتن و بلۆکی سەر ماڵپەڕەکان دەشکێنێت.
سکاڵایەکی تریشیان لەدژی وەزیری گەیاندن و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق تۆمارکراوەو داوایکردووە، تەواوی ئەو شتانە قەدەغە بکرێن کە لەگەڵ بەهاو رەوشتەکانی کۆمەڵگەی عێراقی ناگونجێن .