plus4
پێش 9 مانگ
رائید مالیكی ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: رۆژی دووشەممە دادگای فیدراڵی بڕیار لەبارەی یەكەم دانیشتنی دەستپێكردنی وەرزی یاسادانان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەدات.
وتیشی: بڕیارەكەی دادگا ئاراستەی هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان دەستنیشاندەكات، گەر دادگا فەرمانی نادەستوریبونی دانیشتنەكەی دا، ئەوا دەرگای خۆپاڵاوتنی نوێ دەكرێتەوەو بەوەش هێزە سیاسییەكان كاندیدەكانیان دەگۆڕن.
گەر فەرمانەكەی دادگاش بەدەستوریبوونی دانیشتنەكە بێت، ئەوا كاندیدبوون تەنها لەنێو ئەو ناوانەی پێشوتردا دەبێت، ئەو پرسەش ئاستەنگ بۆ هەندێك لەكاندیدان دروستدەكات.