PLUS4
پێش 9 مانگ
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لەڕێی پلانێکەوە دەیەوێت رێژەی قەرەباڵغی لەنێو شارەکان کەمبکاتەوە.
بەپێی ووتەی بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتەکە،، پلانیان هەیە سەرجەم فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران لەرێی دابینکردنی هێڵی گشتی و پاسی تایبەت بگوازنەوە، ئەویش وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر شەقامە گشتییەگان.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە ، جوڵەی پاسەکان بەکاتی دیاریکراوە هاوشێوەی وڵاتانی جیهان.