plus4
پێش 9 مانگ
قاسم عوسمان، بەڕێوەبەری موڵکەکان لەشارەوانیی کەرکوک، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی هەواڵی plus4 دووپاتیکردەوە کە بەم زووانە لەکەرکوک، دوو پارچە زەوی بەهەریەک لەیاریزانان (ئەیمەن حسێن) و (شێرکۆ کەریم) دەبەخشرێت.
ناوبراو وتیشی: تەرخانکردنی ئەو دوو پارچە زەوییە، بۆ ڕێزلێنانە لەو هەوڵ و کۆششانەی ئەو دوو یاریزانە لەماوەی ڕابردوودا لەپێناو ناوی هەڵبژاردەی عێراق داویانە.
دووپاتیشیکردەوە کە شارەوانیی کەرکوک بەڵێنەکەی بۆ تەرخانکردنی زەوییەکان جێبەجێ دەکات، دوای ئەوەی لەڕابردوودا بەڵێنی پێدانی زەوییەکان جێبەجێنەکران.
ئەم بڕیارەی شارەوانیی کەرکوک پاش ئەوە هات کە یاریزان (ئەیمەن حسێن) لەبەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا بڵاویکردەوە کە ئیدارەی پێشووی کەرکوک بەڵێنی تەرخانکردنی پارچەیەک زەویی پێداوە، بەڵام دوای ١٠ ساڵ، هێشتا ئەو بەڵێنە جێبەجێ نەکراوە .