plus4
پێش 9 مانگ
ئێستا ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنزیک سەنتەری ڕۆشنبیریی کەرکوک و بەرامبەر خواردنگەی شێخە، لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆری ئەڤەلۆن و پیک ئابدا ڕوویدا.
لەئەنجامی ڕووداوەکەدا، شۆفێرانی هەردوو هەردوو ئۆتۆمبێلەکە برینداربوون و بەپەلە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئازادی، بەڵام شۆفێری پیک ئابەکە تەندروستیی ناجێگیرە.
بەپێی وتەی شاهێدحاڵان، سەرەتا لەڕێگەدا هەردوو شۆفێرەکە دەمەقاڵێ لەنێوانیاندا ڕوویداوەو پاشان بەهۆی تیژڕەوییەوە بەیەکیانداوەو ئەڤەلۆنەکە زیانێکی زۆری ماددیی بەرکەوتووە.
هەر ئەمشەو لەشەقامی گەڕەکی ئاشتی (حیسابات)، ڕووداوێکی هاتووچۆ بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی (جێب و توێتا یارس) ڕوویداو بەهۆیەوە سەرنشینێک برینداربوو.