وزير داخلية
plus4
پێش 9 مانگ

عەبدولئەمیر شمەری وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ كەركوك لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لەقۆناغی داهاتوودا سەنتەری شاری كەركوك و قەزای حەویجەو قەزاو ناحییەكانی دیكە رادەستی پۆلیسی خۆجێی دەكرێت.

 

وتیشی، لەگەڵ ئیدارەی كەركوك رێككەوتین پڕۆژەی كامێراكان تەواوبكرێت، كامێرا لەناو شار دادەنرێت و كامێرای زیرەكیش لەبازگەكان.

 

وەزیری ناوخۆ راشیگەیاند: ئۆتۆمبیلی سۆنار بۆ بازگەكانی كەركوك دابیندەكەین چونكە گرنگەو كاریگەری لەسەر ئەمنییەتی شارەكەو دەوروبەری دەبێت.