چاودێری کۆمەڵایەتی
plus4
پێش 9 مانگ

ئەحمەد ئەسەدی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی راگەیاند، تەنها لەماوەی ساڵی ٢٠٢٣ دا ١٩٣ هەزار کەس موچەکانیان لەتۆڕی چاودێری کۆمەڵاتی بڕاوە ،بەو پێیەی مەرجەکانی وەرگرتنی موچەکەیان تێدا نەبووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەساڵی رابردوودا بڕی ٢٢٠ ملیار دینار لەو هەڵمەتەدا گەراوەتەوە بۆ خەزێنەی حکومەت.

وتیشی تائێستا توانیویان ٣٦٠ کەسی دیکە ئاشکرا بکەن کە موچەی چاودێری کۆمەڵایەتییان هەبووەو لەهەمان کاتدا ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرز بەناوی خاوەن موچەکە یاخود خێزان و منداڵەکانیانەوە هەبووە.