plus4
پێش 9 مانگ
موحسن مه‌نده‌لاوی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌وه‌كاله‌ت بڕیاریدا به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له تۆمه‌ته‌كانی "وه‌رگرتنی پاره وه‌كو به‌رتیل" له دواین دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ و جێگره‌وه‌ی محه‌مه‌د حەلبوسی . رۆژی ١٧ کانونی دووەم ٢٠٢٤ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی فیدراڵی لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆی له تۆمه‌ته‌كانی به‌رتیلدان به په‌رله‌مانتاران له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدێكی دیاریكراو بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕاگه‌یاند 'بۆ ئەو مەبەستەش نوسراوێكیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌بونی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتاران (ماجد شه‌نگالی، ئه‌حمه‌د جبوری، ڕه‌عد ده‌هله‌كی، حسێن سه‌عبری، عه‌لی توركی) به مه‌به‌ستی خستنه‌ڕوی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به‌و لێدوانانه‌ی كه باسیان له پێدانی به‌رتیل كردوه به ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگدان به كاندیدێكی دیاریكراوی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران.