کۆبونەوەی ئاسۆ مامەند
plus4
پێش 9 مانگ

ئەمڕۆ ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتی، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری کەرکوک، لەگەڵ کاندیدانی سەرکەوتووی هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە کۆبووەوە.

لەکۆبوونەوەکەدا کە نوێنەرانی کەرکوکی فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی عیراق و کادیرانی پێشکەوتووی یەکێتی ئامادەیبوون، ئاسۆ مامەند ئاماژەی بەدۆخی دوای هەڵبژاردنیی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کردو ڕایگەیاند: ئەو سەرکەوتنەی کە یەکێتی بەدەستیهێنا، ئەرک و بەرپرسیارێتیمان بەرامبەر کەرکوک و دانیشتووانە ڕەسەنەکەی قورستر دەکات.

وتیشی: لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی و ئاسایی بوونەوەی دۆخی کەرکوک، دەرگای گفتوگۆ بەئاراستەی پێکهێنانی ئیدارەیەکی خزمەتکار بەڕووی کەسدا داناخەین و دەبێت تایبەتمەندیی کەرکوک بە لەبەرچاوگرتنی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بەهەند وەربگیرێت.

ئاسۆ مامەند کاندیدانی سەرکەوتووی لیستی (هاوپەیمانیی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە)ی ڕاسپارد کە لەسەردانیکردنی هاووڵاتیانی کەرکوک بەردەوامبن و لەکێشەو داواکانیان بکۆڵنەوە.