دەرماڵەی قوتابی
plus4
پێش 9 مانگ

ئەو دەرماڵە مانگانەیەی دەدرێتە قوتابیانی خوێندنی عەرەبی لەکەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان، قوتابیانی خوێندنی کوردیش دەگرێتەوە.

قوتابیانى خوێندنی کوردی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان کە سەر بەخوێندنی کوردین، لەبەرئەوەى لەڕووى کارگێڕییەوە سەر بەحکومەتى عێراقن، تا وەک قوتابیانی خوێندنى عەرەبى، بتوانن سوودمەندبن لەو دەرماڵەیە.

بەپێی ماددەى 14ی دەستوورى عێراق، پێویستە قوتابیانى خوێندنى کوردى لەو ناوچانە هەمان دەرماڵە بیانگرێتەوە، وەزیرى پەروەردەی عێراقیش ڕەزامەندیى لەسەر داواکارییەکە دەربڕیوەو ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى کاروبارى دارایی کردووە بۆ جێبەجێکردن.

ئەحمەد ئەسەدی؛ وەزیرى کارى عێراق بە ئاژانسی هەواڵى فەرمی عێراقی ڕاگەیاند: لەڕێگەی (کی کارد)ەوە مانگانە دەرماڵەی خوێندن دەدرێتە قوتابیانى قۆناغەکانى بنەڕەتى و ناوەندى و ئامادەیى، ئەوانەى لەچاودێریى کۆمەڵایەتى سەر بەوەزارەت ناونووس کراون.