دزیکردن
plus4
پێش 9 مانگ

بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکوک دز دەچێتە ماڵێکەوەو دوای بردنی پارەو زێڕێکی زۆر، گڕ لەنهۆمی دووەم بەردەدەن و دەیسوتێنن.

سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بەئاژانسی هەواڵی plus4ی راگەیاند: کاتژمێر 4ی بەرەبەیانی حاڵەتی دزێتیییەکە رویداوە کاتێک بەئامێری کۆسرە پەنجەرەی ماڵێک دەبڕدرێت و قاسەکەیان دەشکێنرێت و هەرچی زێڕو پارەیان هەیە دەدزرێت.

وتیشی، دزەکان پێش هەڵاتن ئاگریان لەنهۆمی دووەمی خانوەکە بەرداوەو سوتانویانە.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس، بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و شێوازی دزێتییەکە دەردەکەوێت دزەکان کەسانێک بونە شارەزای خانوەکە بونەو زانیویانە ئەمشەو ئەو خێزانە لەماڵ نین.