هەڵبژاردنی پارتی
plus4
پێش ساڵێک

هاوار محەمەد وتەبێژی بەشی هەڵبژاردنی پارتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، لەڕوی یاسایی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دەتوانن دەست بە کۆبونەوەی خۆیان بکەن، بەڵام پێویستی بە ڕێککەوتن ھەیە بۆ ئەوەی پارێزگار دیاری بکرێت، بەتایبەتی لە ھەردو پارێزگای نەینەوا و کەرکوک، ھیچ لایەنێک ناتوانێت بەتەنیا پارێزگار دیاری بکات و پێویستی بە ڕێککەوتنی کوتلەکانی ئەنجومەنی پارێزگایە.