سەندیکای رۆژنامەنوسان
plus4
پێش 9 مانگ

سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی كوردستان لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: تەنها لەساڵی ٢٠٢٣ دا، لەهەرێمی كوردستان ٦٢ حاڵەتی پێشێلكاری دژ بەڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی سەندیکاکە، ٦٢ حاڵەتی پێشێلکاری بەرامبەر بە ١٢٨ دەزگای میدیایی ئەنجامدراون بەمشێوەیە:

🔸 ٢٥ حاڵەتی رێگری و جیاکاری.

🔸 ١٤ حاڵەتی راگرتن و دەستگیرکردن.

🔸 ١١ حاڵەتی هێرش و سوکایەتی.

🔸 ٦ حاڵەتی شکاندنی کەلوپەلی رۆژنامەوانی و دەستبەسەرداگرتن.

🔸 سێ حاڵەتی هەڕەشە لێکردن.

🔸 یەک حاڵەتی هەڵکووتانە سەر دەزگای میدیایی.

🔸 دوو حاڵەتی لێدان.

هەفتەی رابردووش سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند: لەساڵی ٢٠٢٣ دا، ٢٤٩ حاڵەتی پێشێلكاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان ئەنجامدراون.