plus4
پێش 9 مانگ
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتیبوون لە هەڵسەنگاندن و راڤەکردنی دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عيراق لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی یەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: یەکێتی لەگەڵ یەکریزی و تەبایی و رێکخستنی ناوماڵی کوردە
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: یەکێتی لەگەڵ تەبایی و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدرالە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: یەکێتی پشت دەبەستێت بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی سەرۆک مام جەلال ، لەگەڵ هەموو هێزە کوردستانی و عيراقییەکان دانوستان دەکات.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی: یەکێتی هێڵی سوور بەرامبەر هیچ پێکهاتەیەک نییە بۆ گەیشتن بە پێکهێنانی ئیدارەیێکی بنکەفراوانی خزمەتگوزار لە کەرکوک و ناوچە دابرێنراوەکانی دیکە بەبێ جیاوازی نەتەوەیی و مەزهەبی و سیاسی.
بۆ ئاگاداربوون لەنوێترین هەواڵ و ڕووداوەکان جۆینی کەناڵی تێلیگرامی plus4 بکەن