plus4
پێش 9 مانگ
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە ئۆپراسیۆنێكی فراوانی هاوبەش لەرۆژهەڵاتی كەركوك دەستیپێكردووەو هێشتا بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەكانی ئاژانسی هەواڵی plus4، لەئۆپراسیۆنەكەدا سوپای عێراق و فەوجێكی پۆلیسی ئامادەی كەركوك و حەشدی شەعبی بەشدارن.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانە، ئۆپراسیۆنەكە لەناوچەی جەبەل بۆرەوە دەستیپێكردووەو لەمیحوەرێكەوە تا سنوری گوندی خاڵۆبازیانییە و میحوەرەكەی دیكەش تاوەكو ناحیەی لەیلانە.