سوبا
plus4
پێش ٢ ساڵ

سەرچاوەیەك بە plus4ی راگەیاند: لەهێرشێكی چەكدارانی داعشدا بۆ سەر خاڵێكی سوپای عێراق لەنزیك خورماتوو، سەربازێك برینداربووە.

 

سەرچاوەكە وتیشی، هێرشەكەی داعش بۆ سەر گوندی باستاملی سەر بەناحیەی ئامرلی بوە، سەرەتا بە پێنج گولە هاوەن دەستیپێكردووە و دواتر بەقەناس و تەقەی راستەوخۆ هێرشەكە ئەنجامدراوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، سوپای عێراق بەتوندی وەڵامی چەكدارەكانی داوەتەوە و ناچار بەهەڵاتنی كردوون.