فەرماندەی پۆلیس
plus4
پێش 9 مانگ

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شۆفێرێک لە نزیک نەخۆشخانەی نەسری شاری کەرکوک بە ئۆتۆمبێلەکەی کارمەندێکی پۆلیسی هاتووچۆی شێلا و هەڵات، کەمێک بەر لەئێستا فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک، سەردانی کارمەندەکەی پۆلیسی کرد لە نەخۆشخانە.

بۆ ئەو مەبەستە فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت و خۆی سەرپەرشتیی لیژنەکە دەکات و بەڵێن دەدات شۆفێرەکە دەستگیربکات، فەرمانیشی کرد سەرجەم پێداویستییەکان بۆ پۆلیسە بریندارەکە دابین بکرێت.