ارشد و حسن
plus4
پێش ساڵێک

ئەرشەد ساڵحی بێ ئەوەی ناوی حەسەن تۆران بهێنێت باس لەکۆبونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا دەکات

ئاژانسی_هەواڵی_plus4

دوای ئەوەی هەریەکە لەحەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئەرشەد ساڵحی سەرۆکی فراکسیۆنی تورکمانی لەئەنجومەنی نوێنەران لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆبونەوە، ئەرشەد ساڵحی لەپێگەی خۆی لەتۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک بێ ئەوەی ناوی حەسەن تۆران بهێنێت نوسیوێتی کە لەکۆبونەوەکەدا باسیان لەهەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک کردووە.

لەبەرامبەردا حەسەن تۆران نوسیوێتی لەگەڵ ئەرشەد ساڵحی و باڵیۆزی تورکیا چەند پرسێکیان تاوتوێکردووە.

دوێنیش ئاژانسی plus4 ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی حەسەن تۆران و ئەرشەد ساڵحی و باڵێۆزی تۆرکیای بڵاوکردەوە.