plus4
پێش 10 مانگ
لەکەرکوک تەرمی شۆفێرێک بەکوژراوی دۆزرایەوە
لەدەوروبەری کەرکوک تەرمی هاوڵاتییەکی بەتەمەن بەکوژراوی دۆزرایەوە کە لەشەوی رابردووەوە کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕان.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکە ناوی ( مام رەحیم )ـــە و دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شاری کەرکوکە و کاری تاکسی دەکات.
دوێنێ کەسێک بۆ سنوری قەرەهەنجیر گواستووەتەوە و نەگەڕاوەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی بەکوژراوی دۆزراوەتەوە