plus4
پێش ٢ ساڵ
دادگایەكی هۆڵەندی لێكۆڵینەوە لە هێرشێكی ئاسمانی وڵاتەكەی دەكات لە حەویجە.
دادگایەكی هۆڵەندی فەرمانی بەحكومەتی وڵاتەكەی كردووە بەڵگەنامەی زیاتر بخاتەڕوو سەبارەت بە هێرشێكی ئاسمانی فڕۆكەكانی هۆڵەندا لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك دژی چـــ.ـــەكدارانی د۱۱عـــ.ــش لە ساڵی 2015، بەڵام بووەتە هۆی كوژرانی دەیان هاوڵاتی مەدەنی.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڕیارەكەی دادگا پەیوەندی بەدۆسێیەكی مەدەنییەوە هەیە كە زیاتر لە 20 لەقوربانییانی ئەو هێرشە پێشكەشیان كردووە و بەپێی دۆسێكە نزیكەی 70 هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەكەوە كوژراون.
پارێزەری قوربانییەكان بۆ رۆیتەرز رایگەیاندووە، هێرشەكە پێشێلكردنی یاساكانی جەنگە، چونكە زۆر گوێی بەوەنەداوە كە رەنگە هاوڵاتیانی مەدەنی ببنە قوربانی .
پارێزەرانی نوێنەری وڵاتی هۆڵەنداش ئاماژەیان بۆ ئەوەكردووە، لەهێرشەكەدا سوپای هۆڵەندا ئەو ناوچەیەی وەكو كارگەیەكی دروستكردنی بۆمب دیاریكردووە، بەڵام پێشبینی ئەوەی نەكردووە كە رەنگە ژمارەیەكەی زۆری هاوڵاتی لەو ناوچەیەدا هەبن.





