plus4
پێش 10 مانگ
تورکیا، حەسەن تۆران و ئەرشەد ساڵحی کۆدەکاتەوە
باڵیۆزی تورکیا لەعێراق لەگەڵ حەسەن تۆران سەرۆکی بەرەی تورکمانی و ئەرشەد ساڵحی لەبەغدا کۆبوەتەوە.
باڵیۆزی تورکیا لەتویتێکدا دەڵێت:" بەیەکەوە پرسی سیاسی و دۆخی کەرکوکمان تاوتوێکرد."
کۆبونەوەکە دوای هەفتەیەک دێت لەگردبونەوەی کۆمەڵێک لایەنگری جبهەی تورکمانی لەبەردەم بارەگای سەرەکی بەرەکەو داوای دوورخستنەوەی حەسەن تۆرانیان لەپۆستەکەی دەکرد.
هەرزوو ئەو کەسانە بەلایەنگرانی ئەرشەد ساڵحی لەقەڵەم دران بەو پێیەی لەدوای دەستپەکاربونی تۆران وەک سەرۆکی جبهە، رۆژ دوای رۆژ ناکۆکییەکانی نێوان هەردووکیان پەرەدەستێنێت و کاردانەوەی لەسۆشیال میدیا و تەنانەت شەقامی تورکمانیشدا هەیە.