رواتب الاقليم
plus4
پێش 10 مانگ

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: بەغداد پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەكات

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: گەر لەمەولا مووچە دوابكەوێت یا حكومەتی هەرێم پشكی خۆیان پێنەدات، ئەوا پارێزگاكانی هەرێم دەتوانن راستەوخۆ داوای پشكی داراییان لە بەغداد بكەن.

لیژنەکە دەڵێت: لەبوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ دا بۆچوونی بەغدا ڕوون بوو لەبارەی چارەسەرکردنی پشك و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

فەیسەڵ نائیلی؛ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەڕۆژنامەی (صباح)ی نیمچە فەرمیی حکومەتی عێراقی ڕاگەیاند: لەحاڵەتی دواكەوتن یا نەدانی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتی هەرێم، یا نەدانی پارەی تەرخانكراوی بوودجەی پارێزگایەك، ئەوا ئەو پارێزگایە مافی ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی فەرمی داوا لەحكومەتی فیدراڵی بكات تا شایستە داراییەكانی لەتەرخانكراوی دارایی ببڕێت و بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ لەبەغداوە پێیبدرێت.