logo
plus4
پێش 10 مانگ

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی : هێرش بۆ سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، کارێکی ناڕەوایە.

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی :سەرکۆنەی بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل دەکەین.

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی :پەلاماردانی شوێنی ئاوەدانی هەڕەشەی جیدین بۆ سەر سەروەری عێراق و ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە هەرێمێکی دانپیانراوە لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقدا.

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی : پێمان وایە هەر کێشەیەکی سیاسی-ئەمنی هەستیار لە نێوان وڵاتە دراوسێکاندا بەم شێوەیە تاکلایەنە و لە دەرەوەی تێگەیشتنی سیاسیی و ئەمنی هاوبەش، چارەسەر نابن و تەنها ئاڵۆزی و ژینگەی پەیوەندییە ئیقلیمییەکان تێکدەدەن کە سەرەنجام گەلانی عیراق نرخەکەی دەدەن.

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی : ئەرکی سەرشانی حکومەتی فیدرالییە کە پێکهاتەیەکی ئیئتلافییە و پشتیوانی هەموو هێزە سیاسییەکانی هەیە، هەوڵەکانی چڕتر بکاتەوە بۆ داکۆکی لەسەر سەروەری وڵات و ئاسایشی هاوڵاتیان و بەکردەوە یەکێتیی ریزەکانی گەلی عیراق دووپات بکاتەوە و هەیبەتی نێودەوڵەتی وڵاتەکە بپارێزێت.

🔻مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی : پێویستە دامەزراوە رەسمییەکان هەرێم و پارتە سیاسیەکانیش بەهەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی عیراق رۆڵی زیاتر بگێڕن لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و پاراستنی هاووڵاتییان و بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان.