PLUS4
پێش 10 مانگ
پەرلەمانتار موهەیمەن حەمدانی كە دوێنێ لەكۆبونەوەكەی خەمیس خەنجەر و سەركردەكانی سیادە لەگەڵ مەسعود بارزانی بەشداربوە، دەڵێت: بۆ یەكەم جار داوای لێبوردن لەعەرەب كرا.
" كۆبونەوەكەی هەولێر، كۆبونەوەیەكی مێژویی بوو، بۆ یەكەم جار بەرونی پەویەندییەكانی كوردو عەرەب تاوتوێكرا و هەڵەكانی رابردوو دەستنیشانكرا لەگەڵ دانپێدانان و داوای لێبوردن لەعەرەب." حەمدانی وا دەڵێت.
دەشڵێت، هیچ سازشێك لەسەر شایستەی عەرەب ناكرێت و لەئەمڕۆوە سازشكردن لەژورە تاریكەكاندا لەسەر كەركوك ناكرێت.
ئەم رونكردنەوەیەی موهەیمەن حەمدانی دوای هەواڵێكی ئاژانسی هەواڵی plus4دێت كە كۆبونەوە نهێنییەكەی دوێنێی خەمیس خەنجەرو ژمارەیەك سەركردەی سیادەی لەگەڵ مەسعود بارزانی لەسەری رەش ئاشكراكرد.
لەكۆبونەوەكەدا موهەیمەن حەمدانی و هەیبەت حەلبوسی ئامادەبونە، باس لەبەشداری حەسەن تۆران و راكان جبوریش دەكرێت بەڵام هێشتا دیارنییە.
عەرەب هەوڵدەدات لەگەڵ جبهەی توركمانی و پارتی بەرێككەوتن ئیدارەی نوێی كەركوك پێكبهێنن.
هێشتا هیچ راگەیاندراوێكی فەرمی لەبارەگای بارزانی لەبارەی كۆبونەوەكەوە بڵاونەكراوەتەوە.