
plus4
پێش ساڵێک
ەفرۆکەخانەی کەرکوک 7 کەس دەستگیرکران
لەفرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک حەوت گەشتیار دەستگیرکران کە یەکێکیان منداڵی ساوایە، سەرجەمیان هەڵگری پاسپۆرت و ڤیزای ساختە بوون و رادەستی پۆلیس کران.
ئەو حەوت کەسە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نشینگە لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەستگیرکراون.
دووان لەدەستگیرکراوەکان هەڵگری پاسپۆرتی ساختەی دۆمنیکان بوون، سێ کەسیشیان ڤیزای ساختەی ئیتاڵیاو ئەڵمانیایان بەکارهێناوە.
دوو هاووڵاتی سوریش دەستگیرکران کە بەهەمانشێوە ڤیزای ساختەی ئیتاڵیایان بەکارهێناوە.